خێزان

ئەنجامدانی ئەم ١٠ کارە وا دەکات خانمان بەڕێگەی سروشتی منداڵیان ببێت

ھەموو خانمێکی سکپڕ پێویستی بە چەند ڕێگەیەک ھەیە بۆ لە دایکبوونی منداڵەکەی بە ئاسانترین شێوە، کە زۆربەیان بە شێوەیەکی ئاسان ئەنجام دەدرێن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "لەیالینا"، لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەک ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەک کردووە، کە ھاوکاری خانمان دەکات بۆ ئاسان کردنی منداڵبوونیان بەشێوەیەکی سروشتی.
 

ڕێگەکانیش ئەم ١٠ خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
*بە پێ ڕۆشتنی زۆر لە کۆتا مانگی سکپڕی یارمەتی ئاسان کردنی منداڵبوون دەدات.
*پەیوەندی جووتبوون لە کۆتا مانگەکانی سکپڕی دەبێتە ھۆی کرانەوەی دەمی منداڵدان و ئاسان کردنی کرداری منداڵبوون.
*خواردنەوەی  چای تووی سوور ناوچەی حەوز بەھێز دەکات و یارمەتی خێراکردنی کرداری منداڵبوون دەدات.
*خواردنی یەک کەوچک ڕۆنی گەرچەک "خروع" وا دەکات ڕیخۆڵە گرژ بێتەوە و منداڵدانیش خاو بێتەوە لە کاتی منداڵبووندا.
*خواردنی بەھاراتە تیژەکان بە ھەمان شێوە کرداری منداڵبوون بەھێزدەکات.
*بە کارھێنانی دەرزی ئاژنین کە بە ڕێگەیەکی چینی دادەنرێت، ئەگەر بکرێت چەند دانیشتنێک بۆ چەند بەشێکی جیاوازی لەش ئەنجامی بدەن، بەھەمان شێوە کاریگەری لەسەر منداڵبوونی سروشتی ھەیە.
*چارەسەر بە پاڵپەستۆ خستنە سەر پێیەکان و چەند بەشێکی دیاریکراوی لەش، منداڵدان چالاک دەکات بۆ منداڵبوون.
*شێلانی لەش بەشێوەیەکی دروست لە کۆتا مانگی سکپڕی، وا دەکات ھەست بە ئاسوودەیی بکەن و ھۆڕمۆنی "ئۆکستۆسین" لە لەشدا بەرزبکەنەوە، ئەم ڕێگەیە ڕزگارتان دەکات لە گرژبوونی منداڵدان.
*خواردنی بڕێکی زۆر لە خورما لە کۆتا مانگەکانی سکپڕی یارمەتی کرانەوەی ملی منداڵدان دەدات و ئازاری منداڵبوونیش کەمتر دەکات.
*خواردنی میوەی ئەنەناس و مانگۆ بە ھەمان شێوە یارمەتی خانمان دەدات بۆ ئەوەی بەڕێگەی سروشتی منداڵیان ببێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟