ستایل

فێڵێکی ئاسان بۆ سپی کردنەوەی دەست و پێیەکان

خانمان بەردەوام ئاگەداری سپی کردنەوەی دەست و پێیەکانیانن، بەھۆی ئەوەی زیاتر سەرنجڕاکێشتر بەدەریان دەخات.

ڕەشی پێستی دەست و پێیەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەرکەوتنی تیشکی ڕۆژ یان لەپێ کردنی پێڵاو و چەندین ھۆکاری دیکە، بۆ ئەم مەبەستە لەبری بەکارھێنانی بەرھەمە جوانکارییە کیمیاییەکان دەتوانن ئەم ڕێگەیە تاقیبکەنەوە.
 

ئەویش بریتییە لە:
*تێکەڵ کردنی یەک کەوچک ماست و یەک کەوچک گیراوەی لیمۆ، پاشان لە تەواوی پێستی دەست یان پێستی پێیەکانی بدەن، بۆ ماوەی ١٥ خولەک بیھێڵنەوە، دواتر بەئاو بیشۆن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟