سینەما

"ڕیھانا"و چەندین ئەستێرەی ھۆڵیود لە فیلمێک ڕۆڵدەگێرن

لە فیلمێک کە کۆمەڵێک ئەستێرەی ھۆڵیود بەژداردەبن، وابریارە لە ساڵی "٢٠١٨"ـدا بخرێتە سینەماکان.

جێگای ئاماژەیە کۆمەڵێک ئەستێرەی ناوداری ھۆڵیود بەژدارییان لەم فیلمە کردووە لەوانە "ڕیھانا و ساندرا بلۆک و کەیت بلانشیت و ئانا ھەسروەی و ھێلێنە بۆھم کارتر و داکۆتا فانینگ" لە فیلمی "ئۆشن ئەیت" کۆدەبنەوە.


ھەرچەندە ئەم فیلمە لە ساڵی "٢٠١٨" دا دەخرێتە بەر چاوی بینەران، بەڵام لە ئێستاوە ھەوادارانی سینەما و ئەو ئەستێرانە چرکە دەژمێرن بۆ گەیشتن بەم فیلمە،ھەروەھا جگە لە ھاودارانی سینەما ھاودارانی "ریھانا" چاوەڕوانی ئەو فیلمەن بۆئەوەی ئاستی ھونەری "ڕیھانا" لە کۆتایین فیلمدا ببینن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟