تەندروستی

ڕێجیمی فەڕەنسی بە ماوەی دوو ھەفتە کێشی لەشتان کەم دەکاتەوە

ڕێجیمی فەڕەنسی کە لەماوەی دوو ھەفتەدا ئەنجام دەدرێت و توانای ھەیە ١٠ کیلۆ لە لەشتان کەم بکاتەوە، زۆر ئاسانە و پێویستی بە ڕەچاوکردنی خاڵەکانی ھەیە.

ئەم جۆرە ڕێجیمە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە سەوزەی خەیار دەبەستێت، بە نھێنی لاوازی جەستەی فەڕەنسییەکان ھەژماردەکرێت، بەڵام بۆ ئەو کەسانە ناشێت، کە لە قۆناغی سکپڕی و نەخۆشی درێژخیەنیان ھەیە، ھەروەھا واباشترە لە ژێر ڕێنمایی پزیشک بێت.
 

چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕێجیمەکە:
*بۆ ژەمی بەیانیان: خەیار لەگەڵ ماست و شیر بخۆن، دوو دانە ھێلکەی کوڵاو، دوو کوپ چای بەبێ شەکر، یەک پارچە نانی تۆست، دوو دانە سێو.
*بۆ ژەمی نیوەڕۆ: زەڵاتەی خەیار لەگەڵ یەک پارچە سینگی برژاو.
*بۆ ژەمی ئێواران: زەڵاتەی خەیار و یەک کوپ ماست.
*لەماوەی ئەم ڕێجیمە دەبێت ڕۆژانە دوو لیتر ئاو بخۆنەوە، ھەروەھا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە پێ بڕۆن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟