تەندروستی

ڕێجیمێکی خێرا بۆ کەم کردنەوەی کێشی لەش بەر لە جەژن

ڕێجیمێکی خێرا بۆ کەم کردنەوەی کێشی لەش بەر لە جەژن

لابردنی چەوری ورگ خەونی ھەموو کەسێکە، ئەوەیش تەنھا بە ڕەچاوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکی گونجاو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
 

ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن بە ماوەیەکی کورت چەوری ورگیان لە ناو ببەن، پێویستیان بە بەرنامە خۆراکییەکی گونجاو ھەیە، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت ڕاھێنانی وەرزشی ئەنجام بدەن.
 

بەر لە ھاتنی جەژن دەتوانن سوود لەم بەرنامە خۆراکییە وەربگرن بۆ کەم کردنەوەی کێشی لەش:
*بۆ ژەمی بەیانیان: پارچەیەک نانی تۆست، پارچەیەک پەنیری وشک، یەک دەفر زەڵاتەی سەوزەکان.
*بۆ ژەمی نیوەڕوان: پارچەیەک گۆشتی ستیک، زەڵاتەی سەوزەکان، یان دوو پارچە ماسی و سێ کەوچک برنج و دەفرێک زەڵاتەی سەوزە.
*بۆ ژەمی ئێواران: یەک دەفر زەڵاتەی میوەکان، یان دەفرێک زەڵاتەی سەوزە لەگەڵ پەنیری وردکراو.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟