موزیک

بە وێنە... "ڕیھانا" بۆ ئەوەی کێشی لەشی بشارێتەوە ڕێگەی سەیر بەکاردەھێنێت

"ڕیھانا" خانمە ئەستێرەی ئەمریکی پێش چەند ڕۆژێک لە شوێنێک بینرا.

خانمە ئەستێرە کە ماوەیەکە چەندین دەنگۆی لەسەر دروست کراوە و گوایە ئەو "ڕیھانا"ـەی پێشتر ھیچ شوێنەوارێکی نەماوە و تەواو کێشی لەشی زیادی کردووە.


"ڕیھانا"  بۆ ئەوەی کێشی لەشی بشارێتەوە لە ئێستەدا جلی بەرین و سەیر لەبەر دەکات و ھەوادارانی ڕەخنە و سەرنجێکی زۆریان لەسەردا.


"ڕیھانا" لە ساڵی ١٩٨٨ لە سانت مایکڵ باربادۆس لە دایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستا خاوەنی چەندین کاری ھونەرییە، چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە، ئەوە جگە لەوەی لە بواری جلدا وەکو جل نەخشکێش پەنجەی دەستی دیارە، کۆتا ئەلبومی بە ناوی " Anti" لە ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟