شانۆ

ھونەرمەندێکی ناسراوی کورد بۆ جاری سێیەم ھاوسەرگیری کرد

"سەعدون یونس"ئەکتەر و دەرھێنەری ناسراوی کورد، بۆ جاری سێیەم ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێنا، و بۆیەکەمجاریش "کەی مەگەزین" ئاشکرای دەکات و وێنەکەی بڵاودەکاتەوە


بەپێی زانیارییەکانی "کەی مەگەزین" کە ئاشکرای کردووە " دوای کۆچکردنی ھاوسەری یەکەمی کە ئەویش ئەکتەر خانمە ئەکتەر "سەمیرە عەبدۆک"بوو، جارێکی دیکە لەگەڵ ژیانی ھاوسەری پێکھێنا، لەم ساڵانەی کۆتایش پەیوەندییان نەما، لە ئێستەیش ھونەرمەند "سەعدون یونس" بۆ جاری سێیەم ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوە.

 

"سەعدون یونس" لە لێدوانێکی تایبەت بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: ئێمە ماوەیەک لە پەیوەندی بووین، ھاوسەرەکەم خەڵکی وڵاتی "مەغریب"ـە و لە ئیسپانیا یەکترمان ناسی، ھاوسەرگیرییمان کردووە بە شێوەیەکی فەرمی، ئێستەیش بەیەکەوە لە وڵاتی "مەغریب"ـین، ماوەیەکي دیکە دەگەڕێنەوە کوردستان.

 

"سەعدون یونس" بە "ڕەجەب" ناسراوە، ساڵی ١٩٤٨ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە، بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی تەواوکردووە،  وەکو ئەکتەر و دەرھێنەر بۆ چەندین شانۆگەری و دراما و فیلم کاریکردووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟