زەڵاتە

ئامادەکردنی تەبولەی لوبنانی

تەبولەی لوبنانی.

پێداویستیەکان:


* دوو دەسکە مەعدەنوس.


* یەک دەسکە نەعناعی نوێ.


* شەش پیاز.


* سێ تەماتەی مامناوەند.


* یە پیاڵە ساوار.


* یەک پیاڵە و نیو ئاوی گەرم.


* چوار کەوچک زەیتی زەیتون.


* ئاوی یەک دانە لیمۆ.


* دوو کەوچک ھەنار ( بەپێی ئارەزوو).


* نیو کەوچکی بچووک خوێ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ساوارەکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەماو ئاودا دابنێن.


* مەعدەنوس و نەعناعەکە بشۆنەوە و ووردی بکەن.


* پیاز و تەماتەکەیش وورد بکەن.


* ھەموو ئەو پێداویستیانە تێکەڵ بکەن و ئاوی لیمۆ و خوێ و زەیتی زەیتونی بەسەردا بکەن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟