زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی ھەڕشتە و مریشک

زەڵاتەی ھەڕشتە و مریشک.

پێداویستیەکان:


* دوو پەرداخ ھەڕشتە.


* نیو سینگی مریشک.


* پێنج لاسک تەڕەپیاز.


* دوو بیبەری سووری برژاو.


* دە دانە قارچکی بە سرکە کراو.


* کەمێک مەعدەنووس.


* نیو پەرداخ گەنمەشامی کوڵاو.


* چوار خەیاری تورشی.


* دووکەوچک زەیتی زەیتون.


پێداویستیەکان ( بۆ ئامادەکردنی سۆسەکە):


* نیو پیاڵە زەیتی زەیتون.


* یەک کەوچکی بچووک سماق.


* دوو کەوچک دەنکە ھەنار.


* ئاوی نیو لیمۆ.


* یەک کەوچکی بچووک خوێ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* سینگی مریشکەکە لەناو ئاو و خوێدا بکوڵێنن.


* ھەڕشتەکە لەناو زەیتی زەیتونەکە سوور بکەنەوە.


* دواتر پەرداخێکی ئاوی تێبکەن و بیکوڵێنن تا نەرم دەبێت.


* خەیاری تورشی و بیبەر و پیاز و قارچکەکە وورد بکەن.


* مەعدەنووسەکە وورد وورد بکەن.


* ھەڕشتە و سینگی مریشکە پارچە کراوەکە و ھەموو پێداویستیەکانی دیکە تێکەڵ بکەن و تێکی بدەن.


* پێداویستی سۆسەکەیش لەناو دەفرێکدا تێکەڵ بکەن و بەسەر مریشکەکەی دابکەن و تێکی بدەن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟