زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی بەزالیا بە ماست

زەڵاتەی بەزالیا بە ماست.

پێداویستیەکان:


* دوو پەرداخ بەزالیای کوڵاو.


* نیو پیاڵە ساواری ووردی کوڵاو.


* ¾ پەرداخ ماست.


* یەک بیبەری سوور.


* کەمێک نەعناعی ووردکراو.


* دوو پارچە سیر.


* خوێ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* بەزالیا و ساوارەکە تێکەڵ بکەن.


* بیبەرەکان وورد بکەن.


* پێداویستیەکان تێکەڵ بکەن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە بەفرگر دایبنێن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟