شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی سەمبوسە

چۆنیەتی ئامادەکردنی سەمبوسە

پێداویستییەکان:


* دوو کوپ ئارد.


*دوو کەوچکی گەورە خەمیرە.


 * یەک کوپ ئاوی شلەتێن.


* یەک کەوچکی بچووک خوێ.


* یەک کەوچکی بچووک شەکر.


* یەک کەوچک نیشاستە.


* ڤانێلا.


* ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.


* شیلە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* لەناو ئامێری کارەبایی بۆ تێکەڵ کردنی ھەویرەکە، خوێ و شەکر و نیشاستە و ئاردەکەی تێبکە و ئاوەکەی بەسەردا بکە بەباشی تێکەڵیان بکە، پاشان ڤانێلا و خەمیرەکەی بۆ زیاد بکە.


* پاش تێکەڵ کردن ھەویرەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دابنێ و ئنجا ڕۆنەکە لە ناو مەقلیەکی قوڵ بۆ گەرم بکە بە شێوەی خڕ یەک یەک سوریان بکەوە.
* دوای ئەوەی شیلەی ساردی بەسەردا بکە.


بۆ ئامادەکردنی شیلەکە: "دوو کوپ شەکر و یەک کوپ ئاو تێکەڵ بکە لەگەڵ دوو دڵۆپ لە گیراوەی لیمۆ پاشان لە سەر ئاگری دابنێ تا دەکوڵێت".

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟