جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکردنی "سەموون بە کونجی"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "سەموون بە کونجی"

پێداویستییەکان:


* سێ کوپ ئاوی گەرم.


* یەک کیلۆ ئارد.


* کەوچکێک خومرە.


* نیو کوپ ڕۆن.


* دوو کەوچک شەکر.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* پێکھاتە وشکەکان تێکەڵ بەیەکدی بکەن.


* ئاو و ڕۆنەکەی بۆ زیادبکەن کەم کەم بیشێلن.


* بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە شوێنێکی گەرم ھەویرەکە داپۆشن.


* فڕنەکە گەرمبکەن، سەمونەکان بەشێوەی خڕ ببڕن.


* سینییەکە بە بڕێک ڕۆن چەوربکەن، ھەویرەکانی بکەنە سەر بەکونجی بیڕازێننەوە، لەناو فڕن بیبرژێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟