دراما

باوەڕ ناکەن " سارپ"ـی زنجیرە درامای " لە ناوەوە" پێش بەناوبانگبوونی چۆن کاری کردووە

"چاتای ئوڵوسۆی" ئەکتەری تورک ناسراو بە "سارپ" لە زنجیرە درامای " لە ناوەوە" پێش بەناوبانگبوونی ڕۆڵی لاوەکی گێڕاوە لە دراماکان.

ئەکتەری تورک پاش ئەوەی وەکو باشترین نمایشکاری ووڵاتی تورکیا ھەڵبژێردرا چارەنووسی گۆڕا ئەوەیش پاش ئەوەی لە ئەژانسێک کاری کردووە بە پارەیەکی زۆر کەم و ڕۆڵی لاوەکی بینیووە لە زنجیرە دراماکان بەڵام بەھۆی تواناکانی لە ئێستەدا لە ناسراوترین ئەکتەرەکانی تورکیایە.


 

"چاتای ئوڵوسۆی" بە ڕۆڵی لە زنجیرە درامای "لە ناوەوە" سەرنجی ھەوادارانێکی زۆری ڕاکێشاوە لە زۆربەی ووڵاتانی جیھان و ئەم زنجیرە درامایەشی لە باشترین زنجیرە دراماکانە لە ڕووی ڕێژەی بینەرانیەوە کە لە ئێستەدا لە ووڵاتی تورکیا و کەناڵی ئاسمانی کوردماکس شۆ لە کوردستان پەخش دەکرێَت.


 

"چاتای ئوڵوسۆی" ١٩٩٠ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ٢٠١٠ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکوئێستە خاوەن چەندین فیلم و درامایە، چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، بە ڕۆڵی "سارپ" لە زنجیرە درامای "لە ناوەوە" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟