چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "ساوار بە سەوزە"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "ساوار بە سەوزە"

پێداویستییەکان:


* یەک کوپی گەورە ساوار.


* یەک دانە پەتاتەی وردکراوی شێوە چوارگۆشە.


* یەک دانە کولەکەی وردکراو.


* یەک دانە گێزەری وردکراو.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* نیو کوپ ھەڕشتە.


* یەک کەوچک خوێ.


* یەک کەوچک بیبەری ڕەش.


* یەک کەوچک ماجی ھاڕاو.


* یەک کەوچکی گەورە ڕۆنی زەیت.


* یەک کوپی گەورە ئاو.


* سۆسی تەماتە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* سەوزەکان لەناو مەقەلییەک سوربکەنەوە.


* ساوارەکە بشۆنەوە و بڕێک ڕۆنی زەیت گەرم بکەن لەناو مەنجەڵێک.


* ھەڕشتەکەی لەناودا سوربکەنەوە و دووبارە سەوزە سورکراوەکانی بۆ زیادبکەن.


* ساوارەکەی بەسەردابکەن و لەگەڵ سەوزەکە تێکەڵی بکەن.


* خوێ و ماجییەکە و سۆسی تەماتەکە و بیبەری ڕەشەکەی بەسەردابکەن.


* ئاوەکەی تێبکەن بۆ ماوەیەک لەسەر ئاگرێکی ماناوەند دایبنێن تا دێتە کوڵان.


*ئاگرەکە کەمبکەنەوە و لەسەر ئاگرێکی کەم دایبنێن تا دەم دەکێشێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟