چێشت

ئامادەکردنی ساوار بە باینجان و گۆشتی قیمە

ئامادەکردنی ساواری سپی بە باینجان و گۆشتی قیمە

پێداویستییەکان:
*نیو کیلۆ گۆشتی قیمە.
*یەک دانە پیاز.
*شەش دەنک سیر.
*دوو دانە بیبەری سەوز.
* سێ کوپ ساواری درشت.
*دوو دانە باینجانی ئەڵقەکراو.
*شەش دانە تەماتەی وردکراو.
*خوێ و بەھارات.
*ڕۆن.
*بادەمی وردی سورەکراو بەپێی ئارەزوو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*بڕێک ڕۆن بکەنە ناو تاوەیەک و قیمە و پیاز و بیبەرە سەوزەکەی لەناو سووربکەنەوە، خوێ و بەھاراتی بەسەردابکەن.
*باینجانەکانیش بە ھەمان شێوە لەناو ڕۆن سووربکەنەوە.
*بڕێک ڕۆنی دیکە بکەنە ناو مەنجەڵێک و تەماتەکەی تێبکەن، بڕێک خوێی بەسەردابکەن، دواتر ساوارەکەی بۆ زیادبکەن، تێکی بدەن.
*بۆ ماوەی چەند خولەکێک با ساوارەکە لەسەر ئاگر بمێنێتەوە، ئنجا سێ کوپ ئاوی گەرمی بۆ زیادبکەن و تێکی بدەن، لە کۆتاییدا سەری داپۆشن، تا نەرم دەبێتەوە.
*کاتێک کە ساوارەکە پێ دەگات باینجانەکانی بکەنە سەر، ئنجا قیمەکە و بادەمەکەی بۆ زیادبکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟