تەندروستی

حەوت ھۆکار وا دەکات ڕۆژانە بڕێک سپێناخ بخۆن

سەوزەی سپێناخ ھەر لەکۆنەوە بەخواردنی پاڵەوانەکان ناسراوە،کۆمەڵێک لە ماددەی ڤیتامینەکان و پێکھاتەی چالاک و ترشە ئەندامییەکانی تێدایە.

بەھۆی بوونی ئەو پێکھاتە ناوازانە، سەوزەی سپێناخ ئەم سوودانەی خوارەوەی ھەیە:
 

*سپێناخ بەسوودە بۆ کۆئەندامی ھەرس: بەھۆی ئەوەی لەماددە ڕیشاڵییەکان پێکھاتووە، ئەگەر ھاتوو بە ڕێکوپێکی بخورێت، کێشەکانی کەناڵی ھەرس چارەسەر دەکات.
 

*سپێناخ کاریگەرییە خراپەکانی ماددەی سۆدیۆم کەم دەکاتەوە: خواردنی سپێناخ دەبێتە ھۆی ھاوسەنگ کردنی پاڵەپەستۆی خوێن، بەھۆی ئەوەی لەماددەی پۆتاسیۆم پێک دێت.
 

*بەسوودە بۆ فەرمانەکانی دڵ و موولولەکانی خوێن: بەپێی لێکۆڵینەوەکان پرۆتینی سپێناخ ڕێگری دەکات لە دروستبوونی گەردیلەی کۆڵسترۆڵی زیانبەخش و بچووکبوونەوەی تیرەی موولولەکانی خوێن کە ھەردووکیان بەرپرسن لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
 

*سپێناخ بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسک و مەیینی خوێن: بەھۆی ئەوەی لە چەند ڤیتامینێکی تایبەتی تێدایە کە ناھێڵێت خوێن بمەیێت، ھەروەھا کانزاکانی "فۆسفۆر و مس و مەنگەنیز و مەگنسیۆم" بۆ تەندروستی ئێسک بەسوودە.
 

*سپێناخ ماددەیەکی دژە ئۆکسانە: ماددەی فیلافۆنیدات کە ماددەیەکی سەرەکییە بۆ دواخستنی نیشانەکانی پیری و توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە، خانەکانی شێرپەنجە لەناو دەبات و ڕێگری دەکات لەپەیدابوونی وەرەم.
 

*سپێناخ بەرگری لەش زیاد دەکات: بەھۆی پێکھاتەی جۆراوجۆری ڤیتامین کۆئەندامی بەرگری لەش بەھێز دەکات، یارمەتی مانەوەی ئەو خانانە دەدات کە بەرگری لەش زیاد دەکەن.
 

*سپێناخ کێشی لەش کەم دەکاتەوە: لەکۆمەڵێک ماددەی کالۆری کەم پێکھاتووە بۆیە ئەو کەسانەی کە بەرنامەی خۆراکیان ھەیە دەتوانن سوود لەخواردنی وەربگرن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟