تەندروستی

سێ ھۆکار وادەکەن بەلای چەپدا بخەون

ھەندێ لێکۆڵینەوە نوێ پێیان وایە نووستن بەلای چەپدا یارمەتی مرۆڤ دەدات بەوەی ئارەق کەم بکاتەوە.

لەڕاستیدا چەند لێکۆڵینەوەیەک لە پێشوودا پێیان وابوو کە نووستن بەلای ڕاست تەندروسترە لەچاو نووستن بەلای چەپ، بەڵام لێکۆڵینەوە نوێییەکان ئەم سێ سوودەی نووستن بەلای چەپ ئاشکرا کردووە:
 

*نووستن بەلای چەپ یارمەتی گەدە دەدات کە فەرمانەکانی ھەرسکردنی خۆراک بەئاسانی ئەنجام بدات لەکاتی نووستندا، ڕێگری دەکات ماددە ترشەکانی ناو گەدە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەی سورێنچک و ھەست کردن بە ماندوویەتی لەکاتی لەخەو ھەڵسان لە بەیانیان ناھێڵێت، ھەروەھا کرداری میتابۆلیزمی لەش ڕێک دەخات و ڕێگری دەکات لەپەیدابوونی ماددە گازییەکان لەناو کەناڵی ھەرس لەئەنجامیشدا ناھێڵێت ئەستوربوونی سک ڕووبدات.
 

*نووستن بەلای چەپ یارمەتی گەڕانەوەی شلەکانی ناو ئەندامی سپڵ، بەمەیش بەرگری ئەندامەکانی ناوەوە زیاد دەکات بەرامبەر بە لەناوبردنی ماددە ژەھراوییەکانی لەش.
 

*نووستن بەلای چەپ یارمەتی بڵاوبوونەوەی خوێن دەدات بەلەشدا بەتایبەتی بۆ ناوچەی دەست و پێییەکان، ئەمەیش ڕزگارتان دەکات لە تەزینی بێزارکەری دەست و پێییەکان.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟