خێزان

سێ یاسا بۆ خۆراک پێدانی منداڵان لە وەرزی ھاوین

دایکان بە بەردەوامی ئارەزوو دەکەن خۆراکە تەندروستەکان پێشکەش بە منداڵەکانیان بکەن، بۆیە دەبێت سەرەتا ھاوسەنگی جۆرەکانی خۆراک بۆ منداڵەکانیان بپارێزن.

بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری خۆراکی پێیان وایە، دەکرێت خۆراکەکانی وەکو ئایس کرێم و ساندەویچی ھەمبەرگر و خواردنە خێراکان بدرێت بە منداڵان بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی تەندروست بێت.
 

دەتوانن بەم سێ یاسایەی خوارەوە خۆراکی تەندروست لە وەرزی ھاوین بدەن بە منداڵەکانتان:
*"سارە کریگەر" پسپۆڕی بواری خۆراکی لە دامەزراوەی ئەمریکی بۆ خۆراک، ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت منداڵان لەسەر ئەوە ڕابھێنرێن لە وەرزی ھاوین بە ھاوسەنگی ئایس کرێم و شیرینییە ساردەکان بخۆنەوە.
*پێویستە منداڵان کالۆری بسوتێنن، بۆیە ئەگەر منداڵ یەک پارچە شوکولاتە بخوات لەگەڵ یەک دانە ساندەویچی ھەمبەرگر، ئەوا ئاساییە، بەڵام بە مەرجێک پێویستە چالاکی جەستەیی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی تووشی کۆبوونەوەی چەوری نەبێت لە لەشی لە ئەنجامدا لەشی بەرەو قەڵەوی بچێت.
*ببنە نموونەیەک بۆ منداڵەکانتان، ئەگەر منداڵەکانتان ببینن بەشێوەیەکی تەندروست دایک و باوکانیان خۆراک دەخۆن، ئەویش ھەوڵ دەدات ھەمان شێواز دووبارە بکاتەوە، بۆ نموونە ھەڵەیەکی گەورەیە خۆتان شوکولاتە و پسکویت و شیرینی لەبەردەم منداڵەکانتان بخۆن و میوەیش پێشکەشی منداڵەکانتان بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟