موزیک

"سێلێنا گۆمێز" نھێنیەکی تایبەتی خۆی ئاشکرا کرد

"سێلێنا گۆمێز" خانمە ئەستێرەی شۆخ و شەنگی ئەمریکی لە لێدوانێکیدا نھێنیەکی تایبەتی خۆی ئاشکرا کرد.

"سێلێنا گۆمێز"  خانمە ئەستێرەی ئەمریکی کە خاوەنی ھەوادارانێکی یەکجار زۆرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لێدوانێکیدا نھێنیەکی تایبەتی خۆی ئاشکرا کرد سەبارەت بەوەی کە لە تەلەفۆنەکەی ماڵپەڕی ئینستگرامی ڕەش کردۆتەوە و لە ئێستەدا یارمەتیدەرەکەی ئەم ماڵپەڕە بەرێوە دەبات ئەوەیش پاش ئەوە ھات کە خانمە  ئەستێرە بەھۆی جیابوونەوەی لە خۆشەویستەکەی دووچاری نەخۆشی خەمۆکی ھاتبوو و لە نەخۆشخانەیەکی ووڵاتی ئەمریکا چارەسەری بۆ دەکرا بۆ ماوەی نۆوەت ڕۆژ.


ھەروەھا خانمە ئەستێرە ڕازی نەبوو ھیچ لێدوانێک بدات سەبارەت بە خۆشەویستە نۆییەکەی و گووتی:" لە ڕابڕدوودا خەڵک زۆر سەرنجیان دەخستە سەر ئەم بابەتەم و نەمدەتوانی لەبیر بکەم بەڵام لە ئێستەدا زیاتر شیاوم بۆیە نامەوێت باسی ئەم بابەتانە بکەم".


"سێلێنا گۆمێز" ساڵی ١٩٩٢ لە ووڵاتی ئەمریکا لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەنی چەندین کاری ھونەرییە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟