زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی مریشکی برژاو

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی مریشکی برژاو

پێداویستیەکان:
* ٤٠٠ گرام سینگی مریشک.
* یەک کەوچکی بچووک زەعتەر.
* دوو دەنک سیر.
* نیو پیاڵە زەیتی زەیتون.
* کاھوو.
* مەعدەنوس.
* خەیار.
* تەماتە.
*دەنکە دەرەی کوڵاو.
* ئاوی لیمۆ.
* سرکە.
* خوێ.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
* سینگی مریشکەکە لەت لەت بکەن و لە تێکەڵەی سیر و زەعتەر و زەیتی زەیتونی وەربدەن
 دواتر سەری دابپۆشن تا ماوەی یەک کاتژمێر لە ناو بەفرگر ھەڵی بگرن.
* پاشان لە ناو فرن بیبرژێنن.
*  تەماتەو خەیارەکە پارچە پارچە بکەن.
دواتر سرکەو ئاوی لێمۆ و خوێی پێ دابکەن و پارچە مریشکە برژاوەکانی لەسەر دابنێن بەو جۆرە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.    

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟