خێزان

بە شەش ساتی ڕۆمانسی خۆشەویستی خۆت ھاوسەرەکەت نوێبکەوە

ھاوسەرەکەت ھاوڕێ و دوانەی ڕۆحی ژیانتە، بەڵام لەھەندێک کاتدا چاوەڕێی شتی نوێیان لێدەکەنەوە و بیر لەساتە خۆشەکانی ڕابردوو دەکەن.

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بەشەش ھەنگاو ساتە رۆمانسییەکان نوێبکەنەوە و خۆشەویستیتان زیادبکەن:

 

* بەشداری بکەن لەخەونەکانتان، لە لاپەڕەیەکدا پێنج تا ١٠ خەونی یەکدی لەژیانتان بنوسن و پاشان ئاشکرای بکەن بۆ ئەوەی بزانن تاچەند خەونەکانتان لەیەکدی نزیکن.

 

* بیرەوەرییە جوانەکانی ڕابردوو بەبیری یەکدی بھێننەوە، ھەریەکتان بەجیا ساتە خۆشەکان و رۆمانسییەکان بەبیری یەکدی بھێننەوە، بۆ ئەوەی زیاتر لەگەڵ یەکدی پێبکەنن.

 

* باس لەساتە ناخۆشەکان و خۆشەکانی ڕۆژ بکەن، لەکاتی شەودا یان لەسەر نانخواردنی شەوان، پیویستە باس لە ساتە خۆش و ناخۆشەکانی ڕۆژ بکەن و سەرکەوتنەکانی یەکدی ستایش بکەن.

 

* یارییەکی دڵخۆشەکەرانە ئەنجام بدەن، بۆ نموونە ڕاھێنانی وەرزشی دەتوانن بەیەکەوە بکەن، یان لەماڵەوە یاری پرسیار و وەڵام ئەنجامبدەن دەتوانن لەسەر پارە و شیرینی و دیاری یارییەکان بکەن.

 

* گرنگی بەیەکدی بدەن، ھەمیشە وەکوو ھاوڕێیەک پاڵپشتی لەھاوسەرەکەت بکە، بەشێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە چالاکییەکانی یەکدی بدەن.

 

* چالاکی دڵخۆشکەر و ڕۆشنبیری ئەنجام بدەن، لەڕۆژانی پشوو زۆر پێویستە کەشوھەوایەک بەیەکەوە بگۆڕن، بۆ نموونە بچنە دەرەوە یان لەیەک یانە  بەشداری لەڕاھێنانی وەرزشی و مەلەوانی بکەن، یانیش بەیەکەوە خواردن ئامادەبکەن یانیش کتێبێک بخوێننەوە دواتر گفتوگۆی لەسەربکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟