شانۆ

دایکی ھونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

کەمێک پێش ئێستە دایکی ئەکتەری ناسراوی کورد "ئەیام ئەکرەم" ناسراو بە "شەمۆ" کۆچی دوایی کرد.

ئەیام ئەکرەم بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: زۆر دڵگەرانم بە کۆچی دایکم کە کەمێک پێش ئێستە دایکم کۆچی دوایی کرد، کەمێکی دیکەش ئامادەکاری شاردنەوەی بۆ دەکەین.

 

ئەیام ئەکرەم، یەکێکە لە ناسراوترین ئەکتەرەکانی بواری کۆمیدی کورد، پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی موسڵی تەواوکردووە، لە چەندین دراما و فیلم بەشداری کردووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟