ھەمەڕەنگ

"شارا ئیبراھیم" وازی ھێناوە

"شارا ئیبراھیم" پێشکەشکاری ناسراوی کەناڵی "ئێن ئار تی دوو" چی دیکە بەرنامەکەی پێشکەش ناکات، بۆیەکەمجار "کەی مەگەزین" ڕاستی بابەتەکە ئاشکرا دەکات.


ئێوارەی ئەمڕۆ ماڵپەری فەرمی کەناڵەکە ھەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە "شانۆ بەکر فەرەج" لەمەودوا بەرنامەی ئێوارەی "ئێن ئار تی دوو" پێشکەش دەکات، بەبێ ئاشکرکردنی ھۆکاری بەردەوام نەبوونی "شارا ئیبراھیم" پێشکەشکاری ئەم بەرنامەیە، تەنیا ئاماژە بە وەرزی نوێی بەرنامەکە دراوە.

 

"کەی مەگەزین" بۆیەکەمجار لە رێگەی سەرچاوەکانی لە کەناڵەکە و "شارا ئیبراھیم"  چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات

کەسێکی نزیک لە "شارا ئیبراھیم" تایبەت بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: شارا خۆی وازھێناوە، چونکە کێشەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی "ئێن ئار تی" ھەبووە، بۆیە وازی ھێناوە لە کەناڵەکە لەمەودوا لەو کەناڵە دەرناکەوێت، ھەر چەندە "کەی مەگەزین" ھەوڵیدا پەیوەندی بە "شارا ئیبراھیم"ـەوە بکات، بەڵام کەسێک نزیک لەو گوتی لە ئێستە نایەوێ خۆی قسەی لەسەر بکات.

 

"شانۆ بەکر فەرەج" کە لەمەودوا ئەو بەرنامەکەی "شارا ئیبراھیم" پێشکەش دەکات، بۆ "کەی مەگەزین" زانیارییەکانی پێشتڕاست کردەوە و گوتی: لە بەیانییەوە من بەرنامەی ئێوارەی "ئێن ئار تی دوو" پێشکەش دەکەم، بەڵام چەند گۆڕانکاری دەکرێت بە وەرزێکی نوێ پێشکەش دەکرێت".

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟