سینەما

"شارۆخان" دیارییەکی تایبەتی پێشکەش بە کوڕ و کچەکەی دەکات

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود، وێنەیەکی کۆنی خۆی لە ناو بەفر بڵاوکردەوە.

ئەم وێنەیە کاتێک گیراوە کە لە ڕابردوودا بۆ وێنەگرتنی یەکێک لە دیمەکانی فیلمێکی سەردانی ئەو شوێنەی کردبوو، لە سەر وێنەکە "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود، ئاماژەی بەوە داوە کاتێک بۆ یەکەمجار دیمەنی بەفری بینیوە زۆر بە پەرۆش بووە، بۆ ئەوەی پیشانی منداڵەکانی بدات، ھەروەھا سوپاسی ئەو کەسەی کردووە کە وێنەکەی پاراستووە و بۆی گەڕاندووەتەوە.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "پینک ڤایلا"، ھونەرمەند ناوی ھەردوو منداڵەکانی "سوھانا و ئاریان" لەسەر بەفرەکە نووسیوە.
 

"شارۆخان" ئەکتەر و گۆرانیبێژی ھیندی، ساڵی ١٩٦٥ لەوڵاتی ھیند لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٨ لەڕێگەی دراماوە ناسراوە، پاشان دەستی بەکاری نواندن کردووە لە فیلمی سینەمایی، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ "جوری خان" دیزاینەر کردووە و بوونەتە خاوەنی سێ منداڵ.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟