سینەما

"شارۆخان" و کوڕە بچووکەکە لەدەست کامێرای ڕۆژنامەوانان ڕا دەکەن

ماڵپەڕێکی ھیندی کۆمەڵێک وێنەی "شارۆخان" ئەستێرەی و کوڕە بچووکەکەی "ئەبرام"ـیان بڵاوکردووەتەوە، کە دەردەکەوێت لەدەست کامێرای ڕۆژنامەوانان ڕا دەکەن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "پینک ڤایلا"، "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود، لەگەڵ کوڕەکە بچووکەکەی لەکاتی گەڕانەوەیان لەوڵاتی دوبەی بۆ شاری بۆمبای وڵاتی ھیند، لە فرۆکەخانە ھەوڵیدا منداڵەکەی لە چاوی کامێراکان بپارێزێت.
 

ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووتەوە، کەوا ھونەرمەند بە مەبەستی کاری وێنەگرتن ڕووی کردووەتە وڵڕتی دوبەی، کە بەناوی "ھیردار سینگ نیھرا"ـە، ھەروەھا چەندین وڵات لەلایەن ستافی فیلمەکە ھەڵبژێردراوە بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە.
 

"شارۆخان" ئەکتەر و گۆرانیبێژی بۆڵیوود ساڵی ١٩٦٥ لەوڵاتی ھیندستان لەدایکبووە، لەکۆتایی ساڵی ھەشتاکان دەستی بەنواندن کردووە لە زنجیرە دراماکان، دواتر لەساڵی ١٩٩٢ یەکەمین کاری سینەمایی خۆی پێشکەش کردووە، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ "جوری خان" دیزاینەری ناوەوە ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوە، بوونەتە خاوەنی دوو کوڕ و کچێک. 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟