ستایل

شەش نھێنی جوانکاری بۆ پێستی خانمان

ھەموو خانمێک ئارەزوو دەکات ببێتە خاوەن پێستێکی بریقەدار و گەشاوە، ئەمەیش تەنھا بە گرنگیدان و چاودێری کردنی ورد دەبێت.

ھەندێک ڕێگەی جیاواز ھەن کە لەلایەن خانمانی ئەستێرە بەکاردەھێندرێت و پشتی پێ دەبەسترێت بۆ جوانکردنی پێستی ڕووخسار.

 

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن ئەم شەش ڕێگەیە بۆ جوانکردنی پێستان بەکاربھێنن:

 

* سەرینی خەوتن بەشێوەیەکی دیاریکراو بگۆڕن بۆ ئەوەی خێرا ڕزگارتان بێت لەمیکرۆب و بەکتریاکان.


* ئەو خانمانەی کە پێستیان چەورە، دەبێت شەوانە دووجار پێستیان بشۆن.


* بۆ گەشانەوە و بریقەدارکردنەوەی پێست، پێویستە سرکەی سێو و لەگەڵ بڕێک ماست وەکوو ماسک بۆ پێستی ڕووخسار بەکاربھێنن.


* بەر لە ئەنجامدانی ماکیاژ پارچە پەڕۆیەک کە تەڕ کرابێت بەئاوی زۆر سارد لەسەر ڕووخسارتان بۆ ماوەیەک دایبنێن، پاشان ماکیاژەکە ئەنجامبدەن.


* ھەوڵبدەن بەردەوام پشت بە ماسکە سورشتییەکان ببەستن بۆ پاککردنەوەی پێستی ڕووخسار.


* ھەرگیز کەرستە جوانکارییەکان لەگەڵ کەسانی دیکە بەکارمەھێنن، بەتایبەتی ئیسفەنج و فڵچە دەبێتە ھۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکانی پێست لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟