تەندروستی

شەش ڕێگەی کاریگەر بۆ زیادکردنی کێشی لەش

بەشێکی زۆر لەخەڵک لەم سەردەمەدا ھەوڵی کەمکردنەوەی کێشی لەشیان دەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ھەندێک کەس بەدەست لاوازی جەستەیان دەکەن.

کەمبوونی کێشی لەش بەھەمان شێوەی قەڵەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی لەش ھەیە، سەبارەت بەخواردنی جۆرەکانی خۆراکیش ئەو بیروبۆچوونانە ھەڵەن کەوا خواردنی چەور و شەکر بەسوودن بۆ زیادکردنی کێش، بەپێچەوانەوە  زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
 

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بەم حەوت ڕێگەیە چارەسەری لاوازبوونی جەستە بکەن:
*ڕاوێژکردن بەپزیشکی پسپۆڕ: سەردانیکردنی پزیشک یەکێکە لە ھەنگاوە گرنگەکان، بەھۆی ئەوەی زۆربەی کات لەئەنجامی کەموکوڕییەکانی ھۆڕمۆنی لەش کێشی لەش کەمدەبێتەوە.
*دیاریکردنی تێکڕایی کالۆری خۆراکەکان: پێویستە ڕۆژانە ڕێژەی کالۆری لەناو خۆراکەکان دیاریبکرێت بەپێی تەمەن کە یارمەتی زیادبوونی کێشی لەش، لەبەرامبەریشدا ئاگەداری چۆنیەتی سووتاندنی کالۆریەکە ببن.
*دوورکەوتنەوە لەخواردنەوەی ئاو بەر لەنانخواردنی ژەمەکان: خواردنەوەی ئاو بەر لەژەمی خواردن وادەکات ھەست بەتێربوون بکەن و بڕێکی باش لەخواردنەکان نەخۆن.
*زیادکردنی چەند جارەی ژەمەکان: پێویستە ھەرسێ ژەمی خواردنەکان بەباشی بخورێت، لەگەڵ ئەوەیش چەند ژەمێکی بچووکیش لەنێوانیاندا دەبێت بخورێت.
*جگەرەنەکێشان: جگەرەکێشان بەھۆکارێکی سەرەکی لاوازبوونەوەی کێشی لەش دادەنرێت، بۆیە واباشترە دووربکەونەوە لەکێشانی.
*خواردنی خۆراک بەر لەنووستن: خواردنی بڕێکی گونجاو و تەندروست سوودی دەبێت بۆ زیادبوونی کێشی لەش.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟