تەندروستی

شەش زیانی "سابوون" کە پێویستە ھەمووان ئاگەداری بن

مرۆڤ بۆ پاککردنەوەی لەش پێویستی بە سابوون ھەیە، کاتێک ماددەی سابوون لە ناو ئاودا دەتوێتەوە لە ڕووی کیمیایی دوو ئایۆن پێکدێت.

پیشەسازی دروستکردنی سابوون لەم سەردەمەدا لە ماددەی چەوری ڕووەکی و گیانەوەری پێکدێن، ھەروەھا چەند ماددەیەکی  کیمیایی دیکەی تێدایە لەکاتی بەکارھێنانی بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە پێستی لەش.
 

 

زیانەکانی سابوون بۆ تەندروستی لەش:
 

* ماددەی سابوون ڕێژەی ژمارەی ھایدرۆجینی دەگاتە ٥.٥ واتا لە دۆخی ترشە، بەمەیش زیانی دەبێت بۆ نەھێشتنی شێداری پێست و وشک ھەڵگەڕانی خانەکانی پێست.
 

 

* ئاوێتەی چەوری سەر پێست "سیرامید" لەناو دەبات کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە بۆ بریقەدار کردنەوەی سەر پێست و ھێشتەوەی بە شێداری.
 

* ڕێژەی ماددەی کیراتین سەر پێست کەم دەکاتەوە.
 

 

* پێست سور دەکاتەوە و تووشی ھەستیاری دەکات.
 

 

* بەکارھێنانی سابوون بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و نیشانەکانی دەرکەوتنی پیربوونیش خێرا بەدەردەخات.
 

 

* زیان بەخانەکانی توێژی سەرەوەی سەر پێست دەگەیەنێت، بەوەیش پێست چرچ دەکاتەوە و وشک دەبێتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟