جۆراوجۆر

ئامادەکردنی شاورما لەناو نان

ئامادەکردنی شاورما لەناو نان

پێداویستییەکان:
*١٠ دەنک سیر.
*شەش کەوچک گیراوەی لیمۆ.
*نیو کوپ ڕۆنی زەیتون.
*دوو کەوچکی بچووک کاری.
*یەک کەوچک خوێ.
*دوو کەوچکی بچووک بیبەری ڕەش.
*شەش کەوچک سۆسی سیر.
*نانی لوبنانی.
*چوار پارچە سینگی مریشک.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*سیر و گیراوەی لیمۆ و خوێ و ڕۆنی زەیتونەکە بەھاراتەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن.
*سینگەکان بەشێوەی پارچەی بچووکی درێژ وردبکەن و پێکھاتەکانی دیکەی بەسەردا بکەن، بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بیھێڵنەوە.
*سینگی مریشکەکە بکەنە ناو سینییەکی فڕنی چەورکراو، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بیبرژێنن.
*کاتێک ھێناتانە دەرەوە لەفڕن، سۆسی سیرەکە بەسەردابکەن.
*شاورماکە بکەنە ناو چەند نانێک و لوولی بدەن، لەناو ئامێری گەرمکەرەوەی ساندەویچ گەرمی بکەن و پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟