چێشت

چۆنییەتی ئامادەکردنی خواردنی "شفتەی بە مەعدەنووس"

چۆنییەتی ئامادەکردنی خواردنی "شفتەی بە مەعدەنووس"

پێداویستییەکان:


* ٥٠٠ گرام قیمەی گۆشتی ئاژەڵ.


* یەک گڵاس ھاڕاوەی برنج.


* دوو دانە لیمۆ.


* یەک کەوچکی خواردن کەرە.


* دوو گڵاس گۆشتاو.


* یەک دەستە مەعدەنووس.


* یەک کەوچکی چای خوێ.


* یەک کەوچکی چای بیبەری ڕەش.

 

چۆنییەتی ئامادەکردنی:


* قیمە و برنجەکە بشێلن و بەقەد گەورەیی گوێزێک شفتەکە بەش بەش بکەن.


* دواتر ئاوی لیمۆکە بگوشن و لەگەڵ کەرەکە بیکەنە ناو تاوەکە.


* مەعدەنووسەکان جوان وردبکەن و شفتەکەی لێ وەربدەن، ئینجا لە ناو تاوەیەک ڕیزیانی بکەن و پێنج خوولەک سووریانبکەنەوە.


* دواتر گوشتاوەکەیشی بۆ زیادبکەن و نزیکەی ٢٠ خوولەک بیکوڵێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟