شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی"زنود ست"

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی"زنود ست"

پێداویستییەکان:

* ھەویری ئامادەکراوی پاقلاوە.

* نیو کوپ قشتە.

* ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.

* فستقی وردکراو بۆ ڕازاندنەوە.

* شیلە "بۆ ئامادەکردنی شیلەکە دوو کوپ شەکر لەگەڵ یەک کوپ ئاو و دوو دڵۆپ گیراوەی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر لەسەر ئاگر دایبنێ تاکو دەکوڵێت"

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

* ھەویرەکان بە شێوەی چوارگۆشە ببڕە، پاشان یەک کەوچکی بچووک لە قشتەکە بخەرە ناو ھەویرەکە و لولی بدە، ئنجا دانە دانە لە ناو ڕۆنی گەرم کراو سوریان بکەوە و لە شیلە ھەڵیان بکێشە و فستقەکە وردکراوەکەی بەسەردا بکە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟