شیرینی

ئامادەکردنی شیرینی داتڵی بەڕێگەیەکی جیاواز

ئامادەکردنی شیرینی داتڵی بەڕێگەیەکی جیاواز

پێداویستییەکان:
*یەک کوپ ئاو.
*یەک کوپ ئارد.
*یەک کەوچک ئاردی سمید.
*٥٠ گرام کەرە.
*یەک کەوچک نیشاستە.
*یەک کەوچک ڕۆن.
*سێ ھێلکە.
*یەک کەوچک ڤانێلا.
*بڕێک خوێ.
*دوو کوپ شیلە.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*کەرەکە بتوێننەوە ئاو و ڤانێلاکەی تێبکەن و بیکوڵێنن.
*ئارد و نیشاستەکە تێکەڵاوبکەن و بیکەنە سەر پێکھاتەی کەرە و ئاوەکە لەسەر ئاگر بیکەنە ھەویرێکی یەکگرتوو.
*سمیدەکەی بۆ زیاد بکەن و دووبارە دەست بەتێکدانی بکەنەوە.
*ھەویرەکە لەسەر ئاگر بھێننە خوارەوە و ھێلکەکەی تێبکەن بەباشی ھەویرەکە بشێلن.
*ڕۆنەکە گەرم بکەن، پێکھاتەی ھەویرەکە بکەنە ناو قالبی کرێمی کێک و دانە دانە سوریان بکەنەوە.
*لەکۆتاییدا بیکەنە ناو شیلە و پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟