شیرینی

ئامادەکردنی شیرینی "ھەویری کۆکیز"

ئامادەکردنی شیرینی "ھەویری کۆکیز"

پێداویستییەکان:


* نیو کوپ کەرەی تواوە.


* سێ چارەک کوپ شەکری بۆر.


* یەک کەوچک ڤانێلای شل.


* دوو کوپ ئارد.


* یەک قووتو شیری خەست.


* دوو کوپ شوکولاتەی قەبارە بچووک.


* نیو کوپ کەرەی فستقی سودانی.


* نیو کوپ شوکولاتەی شیر.


چۆنیەتی ئامادەکردنی چینی یەکەم:


* سینییەکی شوشەی ناو فڕن ئامادەبکەن، کاغەزی چەوری لەناو ڕابخەن.


* کەرە و شەکرەکە لێکبدەن بۆماوەی سێ خولەک.


* ڤانێلاکەی بۆ زیادبکەن و بەردەوامبن لەتێکدانی تاکو کەف دەکات.


* شیرە خەستەکە و ئاردەکەی تێبکەن بەباشی ھەویرەکە تێکەڵ بەیەکدیبکەن.


* شوکولاتەکەی تێبکەن و بەکەوچکێک تێکەڵی ھەویرەکەی بکەن.


* لەناو فڕن بیبرژێنن تا سەرەکەی دەبرژێت، پاشان دەخرێتە ساردکەرەوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی چینی دووەم:


* کەرەی فستقی سودانی و شوکەلاتە سپییەکە تێکەڵ بەیەکدیبکەن و لەناو مایکرۆوەیڤ بیتوێننەوە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە.


* کێکەکە لەناو ساردکەرەوە بھێننەدەرەوە و پێکھاتەکەی بخەنە سەر کێکە ئامادەکراوەکە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟