پێداویستییەکان:
بۆ کێکەکە:
* چوار ھێلکە.
* یەک گڵاس شەکر.
* یەک گڵاس ئارد.
* نیو کیس پیکن پاودەر.
* یەک کیس ڤانێلا.
* سێ کەوچک کاکاو.
* سێ کەوچک ئاو.
بۆ کرێمەکەی:
* سێ گڵاس ئاو.
* یەک کەوچک و نیو ئارد.
* یەک کەوچک نیشاستە.
* نیو گڵاس شەکر.
* زەردێنەی ھێلکەیەک.
* یەک کیس ڤانێلا.
بۆ سەرەکەی:
* ١٠٠ گرام چوکلاتی دارک.
بۆ لێوارەکانی:
* گوێزی ھیندی.
چۆنییەتی ئامادەکردنی:
* ھێلکە و شەکرەکە بشڵەقێنن، دواتر کەرستەکانی دیکەی کێکەکەی بۆی زیادبکەن و بیانشڵەقێن، ئینجا بیخەنە ناو سینییەک، پاشان بیخەنە ناو ئەو فڕن لە پلەی گەرمی ١٧٠، دوای ئەوەی کە کێکەکەتان ئامادەبوو لێیگەرێن تا سارد دەبێتەوە، ئینجا بەسەری گڵاسێک بەش بەشی بکەن.
* ھەموو کەرستەکانی کرێمەکە تێکەڵبکەن و بیکوڵێنن، سەری کێکەکان بە کرێمەکە داپۆشن، دواتر بە کێکێکی دیکە دایانپۆشن، پاشان لێواری کێکەکە بە کرێم و گوێزی ھیندی داپۆشن، دوای ھەموو ئەوانە دارک چوکلاتەکە بتوێننەوە و بەکەوچکێک بیخەنە سەر کێکەکە.
چۆنه بهلاتهوه؟