شیرینی

ئامادەکردنی شیرینی لوقمە قازی

ئامادەکردنی شیرینی لوقمە قازی

پێداویستییەکان:
*سێ کوپ و نیو ئارد.
*کەوچکێکی بچووک خومرە.
*یەک کەوچک شەکر.
*دوو کوپ و نیو ئاوی گەرم.
*یەک دانە ھێلکە.
*یەک کەوچک ماست.
*شیلە.
*ڕۆنی زەیت.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*شەکر و ئارد و خومرەکە تێکەڵاو بکەن.
*ھێلکە و ماستەکەی بۆ زیادبکەن، ئاوەکەی تێ بکەن و بە باشی بیشێلن، تا ببێتە ھەویرێکی شل.
*بۆ ماوەی ٤٥ خولەک ھەویرەکە بە جێ بھێڵن، دواتر لەناو تاوەیەکی پڕ لە ڕۆنی زەیت گەرمکراو بە شێوەی تۆپی خڕ سووری بکەنەوە.
*دوای سوورکردنەوە ڕاستەخۆ بیکەنە ناو شلەیەکی سارد و پێشکەشی بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟