شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "مامونی"

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "مامونی"

پێداویستییەکان:


* یەک کوپ شەکر.


* دوو کوپ ئاو.


* نیو کوپ ئاردی سمید "ئیرمیک".


* نیو کوپ کەرە.


* بڕێک ناوکە سنۆبەر بۆ ڕازاندنەوە.


* دارچین بۆ ڕازاندنەوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ئاو شەکرەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن و لەسەر ئاگر دایبنێن تا شیلەیەکی شل ئامادە دەکەن.


* ئاردی سمیدەکە لەناو کەرەکە بەباشی سووربکەنەوە.


* شیلکەی بەسەردا بکەن و بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەردەوامبن لەتێکدانی تاکوو خەستدەبێتەوە.


* بەدارچین و سنۆبەری سورکراوە بیڕازێننەوە و بەگەرمی پێشکەشی بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟