شیرینی

ئامادەکردنی شیرینی پەنجەی زەینەب

ئامادەکردنی شیرینی پەنجەی زەینەب

پێداویستییەکان:
*چوار ھێلکە.
*نیو کوپ شەکر.
*یەک کەوچک ڤانێلا.
*دوو کەوچک گیراوەی لیمۆ.
*سێ چارەک کوپ ئارد.
*دوو کەوچک شەکری پۆدرە.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*سپێنەی ھێلکەکان لەزەردێنەکەی جیابکەنەوە.
*شەکرەکە لەناو زەردێنەی ھێلکەکە بەباشی بتوێننەوە.
*ڤانێلا و گیراوەی لیمۆیەکەی بەسەردا بکەن.
*بڕ بڕ ئاردەکەی بۆ زیاد بکەن و بەباشی تێکەڵاوی بکەن.
*لەلایەکی دیکە سپێنەی ھێلکەکە لەگەڵ شەکری پۆدرەکە بەباشی لێک بدەن.
*نیوەی پێکھاتە سپییەکە بکەنە ناو ھەویرەکە و بەباشی تێکی بدەن.
*دووبارە نیوەکەی دیکەی بۆ زیاد بکەن و بەردەوام بن لەتێکدانی.
*فڕنەکە لەپلەی گەرمی ١٩٠ گەرم بکەن، پاشان ھەویرەکە بەشێوەی پەنجەیی لەناو سینی فڕن ڕیز بکەن و بۆ ماوەی ١٢ خولەک بیبرژێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟