شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "پاژنەی ئاسک"

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "پاژنەی ئاسک"

پێداویستییەکان:


* ٥٠٠ گرام بادەمی وردکراو.


* ٢٧٥ گرام شەکر.


* سێ چارەک کوپ ئاوی گوڵ.


* چارەکە کوپێک کەرەی تواوە.


* چارەکە کەوچکێک دارچین.


* بڕێک مستکە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* بۆ ئامادەکردنی ناوەکەی بادەمەکە بە ئامێری تێکەڵکەری کارەبایی تێکەڵبکەن.


* شەکر و دارچین و ئاوی گوڵ و مستکەی بۆ زیاد بکەن و بەباشی تێکەڵی بکەن.


* ھەویرەکە بە شێوەی پەنجەی درێژ درووستبکەن.


* لەناو دەفرێک ئارد و ھێلکە و کەرە و ئاوی گوڵ و خوێ.


* پێکھاتەکان تێکەڵ بەیەکدی بکەن و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دایپۆشن و ھەویرەکە بکەنە چوار پارچە.


* پارچە ھەویرەکان بەنایلۆن داپۆشن بۆ ماوەی ١٥ خولەک.


* پارچە ھەویرەکە لەسەر شوێنێکی تەخت پانبکەنەوە و بیکەنە پارچەی بچووکی لاکێشەیی.


* پارچە بادەمەکان بخەنە ناو ھەویرەکە.


* ھەویرەکە بەشێوەی نیوە مانگ بپێچنەوە بەچەنگاڵێک لێوارەکەی کون کون بکەن.


* دانە دانە ھەویرە پێچراوەکان بیخەنە ناو سینییەکی فڕن، ئینجا لەناو فڕن سوریبکەنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟