شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرينی "سمید"

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرينی "سمید"

پێداویستییەکان:


* یەک گڵاس سمید "ئیرمیک".


* نیو کەوچک کەرە.


* دوو گڵاس شیر.


* یەک کەوچک ھەنگوین، یانیش نیو گڵاس دۆشاوی خورما.


بۆ سەری حەلواکە:


* گوێز.


* بوندق.


* فستق عەبید.

 

چۆنییەتی ئامادەکردنی:


* کەرەکە لە تاوەیەک بتوێننەوە و سمیدەکەی تێدا سووربکەنەوە.


* لەلایەکی دیکەیش شیر و ھەنگوینەکە بکوڵێنن.


* کە سمیدەکە سووربووەوە شیرە بە ھەنگوینەکە بکەنە ناو حەلواکە، بەبەردەوامی لەسەر تێکی بدەن، تاکوو حەلواکە نەرم دەبێتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟