شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "زەلابیا"

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "زەلابیا"

پێداویستییەکان:


* یەک کوپ ئارد.


* سێ چارەک کوپ ئاوی گەرم.


* یەک کەوچک خومرە.


* یەک کەوچک و نیو نیشاستە.


* یەک کەوچک و نیو ڕۆنی زەیت.


* دوو کەوچک ماست.


* ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.


* یەک کەوچک ئاوی گەرم بۆ تووانەوەی خومرەکە.


* شیلە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ئارد و نیشاستە تێکەڵبکەن و پێکھاتەکانی دیکەی بۆ زیادبکەن.


* ھەویرەکە بەباشی تێکبدەن، پێویستە ھەویرەکە کەمێک شل بێت و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بیھێڵنەوە تاکوو ھەڵدێت.


* بۆ شیلەکە پێویستە، دوو کوپ شەکر و لەناو یەک کوپ ئاو بتوێننەوە و چەند دڵۆپێک گیراوەی لیمۆی بۆ زیادبکەن، پاشان لەسەر ئاگر بیکوڵێنن.


* سەری بوتڵێکی ئاو کون بکەن، یان قالبی تایبەتی بەکاربھێنن، بڕێک لە ھەویرەکەی تێبکەن، ڕۆنەکە گەرمبکەن، دانە دانە بەشێوەی لوولپێچ لەناو ڕۆن سووریبکەنەوە.


* پێویستە لەم کاتەدا ڕاستەوخۆ زەلابیاکە بکرێتە ناو شیلەی سارد، ئینجا لەسەر سینییەک ڕیزی بکەن و پێشکەشی بکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟