گیراوەکان

چۆنیەتی ئامادەکردنی "شۆربای گێزەر"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "شۆربای گێزەر"

پێداویستییەکان:


* دوو کەوچک ڕۆن.


* شەش دانە گێزەری لەڕەندەدراو.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* چوار دەنک سیر.


* یەک کەوچک زەنجەفیلی وردکراو.


* یەک کەوچک کاری.


* چوار کوپ ئاوی مریشک.


* چارەکە کوپێک مەعدەنووس یان پیازی سەوز.


* خوێ و بەھارات بەپێی ئارەزوو.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* سیر پیازەکە لەناو ڕۆن سووربکەنەوە.


* گێزەر و بەھارات و خوێ و کاری و زەنجەفیلەکەی بۆ زیادبکەن و سووریبکەنەوە.


* ئاوی مریشکەکەی بۆ زیادبکەن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ئاگر بیکوڵێنن.


* مەعدەنووسەکەی بۆ زیادبکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟