گیراوەکان

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای گێزەر و پەتاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای گێزەر و پەتاتە

پێداویستییەکان:


* سێ دانە گێزەری لەڕەندەدراو.


* یەک دانە پەتاتەی لەڕەندەدراو.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* دوو کەوچک کەرە.


* خوێ و بیبەری ڕەش.


* مەعدەنوسی وردکراو.


* سێ کوپ ئاوی گەرم.


* یەک پاکەت ماجی.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* کەرەکە لەناو مەنجەڵێک لەسەر ئاگر بتوێننەوە گێزەر و پەتاتە و پیازەکەی تێبکەن، بۆ ماوەی سێ خولەک سوری بکەنەوە و خوێ و بەھاراتەکەی بۆ زیادبکەن.


* لەسەر ئاگرێکی کەم بۆ ماوەی ١٠ خولەک دایبنێن.


* ئاو و ماجییەکەی بۆ زیاد بکەن و تێکی بدەن، پاشان بۆ ماوەی ١٠ تا ١٥ خولەک سەری مەنجەڵەکە دابخەن.


* دوای تێپەڕبوونی ئەو کاتە، لەسەر ئاگر بیھێننە خوارەوە تا سارد دەبێتەوە.


* بەئامێری کارەبایی پێکھاتەکە تێکەڵ بکەن و جارێکی دیکە لەسەر ئاگر دایبنێن تا دەکوڵێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟