گیراوەکان

چۆنیەتی ئامادەکردنی "شۆربای پەتاتە بە بازالیا"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "شۆربای پەتاتە بە بازالیا"

پێداویستییەکان:


* دوو دانە تەڕە پیازی سەوز.


* یەک دانە پیاز.


* ٣٠گرام کەرە.


* دوو دانە چوارگۆشە.


* یەک دانە پەتاتەی وردکراو.


* ١٠٠ گرام بەزالیا.


* یەک دانە سپێنەی ھێلکە.


* یەک کەوچک ئارد.


* ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.


* خوێ و بیبەری ڕەش.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* تەڕە پیازەکان بەشێوەی درێژ وردبکەن، لەناو مەنجەڵێک لەناو کەرە سووریبکەنەوە، پاش سووربوونەوە، یەک لیتر ئاوی بۆ زیادبکەن، بۆماوەی ١٠ خولەک بیکوڵێنن، پەتاتەکانی بۆ زیادبکەن، پاشان بازالیاکەی تێبکەن.


* ھێلکە و خوێ و بیبەری ڕەشی بۆ زیادبکەن.


* لەکۆتاییدا ئاردەکەی تێبکەن، بەردەوام تێکیبدەن.


* بۆ ڕازاندنەوە دەتوانن تەڕە پیاز بەکاربھێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟