گیراوەکان

چۆنیەتی ئامادەکردنی "شۆربای قارچک"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "شۆربای قارچک"

پێداویستییەکان:


* ٥٠٠ گرام قارچکی تازە یان لەقووتوکراو.


* دوو کەوچک کەرە.


* دوو کەوچک ئارد.


* نیو کوپ کرێمی ترش.


* نیو کەوچک خوێ.


* بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو.


* سێ کوپ ئاوی گۆشتی مریشک.


* بڕێک مەعدەنوس بۆ ڕازاندنەوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* کەرەکە لەناو مەنجەڵێک بتوێننەوە و قارچکەکەی تێدا سوربکەنەوە و ئاردەکەی بۆ زیادبکەن و تێکی بدەن تاکو ڕەنگەکەی دەگۆڕێت.


* خوێ و بیبەری ڕەشی بەسەردابکەن.


* ئاوەکەی بەسەردابکەن و بۆ ماوەی ٢٠خولەک لەسەر ئاگر دایبنێن.


* کرێمەکەی بۆ زیادبکەن و تێکیبدەن تاکو تێکەڵ دەبێت، پاشان مەعدەنوسی بەسەردابکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟