گیراوەکان

چۆنیەتی ئامادەکردنی "شۆربای تورکی ئێزۆگێلین"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "شۆربای تورکی ئێزۆگێلین"

پێداویستییەکان:


* دوو پیاڵە نیسکی سوور.


* دوو کەوچکی خواردن برنج.


* دوو کەوچکی زەڵاتە ساوار.


* یەک پیاز.


* یەک کەوچکی خواردن سۆسی بیبەری سوور.


* یەک کەوچکی خواردن کەرە.


* شەش گڵاس ئاوی گەرم.


* یەک کەوچکی زەڵاتە پونگی وشک.


* یەک کەوچکی زەڵاتە خوێ.


* یەک کەوچکی زەڵاتە ھاڕاوەی بیبەری سوور.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ئاوە گەرمەکە بکوڵێنن.


* نیسک و برنج و ساوارەکە بپاڵێون.


* ئینجا بیانکەنە ناو مەنجەڵەکە و خوێیەکەشی پێدابکەن و بیانکوڵێنن، تا ئەو کاتەی کە نیسکەکان نەرم دەبنەوە.


* دواتر پیازەکان بەشێوەی چوارگۆشەیی قاش قاش بکەن و لە تاوەیەکدا لەگەڵ کەرەکە سووریبکەنەوە.


* پاشان سۆسی بیبەری سورەکەیشی بۆ زیادبکەن و سووریبکەنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟