جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای بڕۆکۆلی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای بڕۆکۆلی

پێداویستیەکانی:
*٥٠٠ گرام برۆکۆلی.
*یەک دانە گێزەر.
*یەک دانە پەتاتە.
*یەک پەرداخ شیر.
*یەک دانە پیاز.
*دوو کەوچک کرێمی شیر.
*دوو کەوچک کەرە.
*خوێ.
*بیبەری ڕەش.
*یەک کەوچک ئارد.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*بڕۆکۆلی و پەتاتە و گیزەر پیازەکە ورد بکەن.
*بکەنە ناو مەنجەڵێک و ئاوی تێبکەن تاکو کەرەستەکان بزر دەبن و بیکوڵێنن تاکو نەرم دەبێتەوە.

*لەناو مەنجەڵێکی دیکە، کەرە بتوێننەوە و ئاردەکەی بکەنە سەر، دوای ئەوە شیرەکەی بۆ زیاد بکەن.
*نیوەی ئاوی مەنجەڵی یەکەم بڕژێنن و ئەوەی دەمێنێتەوە بیکەنە سەر مەنجەڵی یەکەم بە ئامێری کارەبایی تێکەڵی بکەن.
* خوێ و بیبەر و کرێمەکەی تێ بکەن تاکوو دەکوڵێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟