گیراوەکان

ئامادەکردنی شۆربای سەوزەو ماسی

ئامادەکردنی شۆربای سەوزەو ماسی

پێداویستییەکان:
*١٠٠ گرام ماسی.
*یەک پیاڵە نیسک.
*نیو پیازی بچوک.
*یەک پەتاتە.
*نیو گێزەری بچوک.
*چوار پەرداخ ئاو.
*یەک کەوچک ڕۆنی زەیتون.

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*چوار پەرداخ ئاو لەناو مەنجەڵێک بکەن وبیکوڵێنن.
*ماسی یەکەی بکەنە ناو و"١٠" خولەک بیکوڵێنن دواتر ماسی یەکە لەناو مەنجەڵە ئاوەکە دەربھێنن.
*لەناو مەنجەڵێکی دیکە ڕۆنی زەیتونی بکەنە ناو وپیازەکەی بکەنەسەر و دوای دووخولەک پەتاتەو گێزەرەکەی بۆزیاد بکەن و خولەکێکی دیکە بیکوڵێنن.
*دووپەرداخ لەئاوی ماسی یەکەی بکەنە سەر.
*نیسکەکەی بۆ زیاد بکەن تاکو دەکوڵێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟