گیراوەکان

ئامادەکردنی شۆربای ماست بەشێوازی تورکی

ئامادەکردنی شۆربای ماست بەشێوازی تورکی

پێداویستییەکان:
*چوار کوپ ئاوی گۆشتی مریشک.
*دوو کەوچک کەرە.
*دوو کوپ ماست.
*دوو دەنک سیر.
*دوو کەوچک پابریکا.
*دوو کەوچک ئارد.
*دوو کەوچک نەعناعی وشکراو.
*یەک زەردێنەی ھێلکە.
*یەک کوپ ئاو.
*یەک کەوچک خوێ.
*یەک کەوچک ڕۆن.
*نیو کلیۆ سینگی مریشک بێ ئێسک.
*یەک کەوچک خوێ.
*نیو کوپ برنج.
*نیو کەوچک بیبەری ڕەش.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*مریشکەکە لەناو ئاو بکوڵێنن، ھەروەھا دەتوانن سوود لەئاوەکەی وەربگرن.
*دوای  کوڵانی مریشکەکە، لەئاوەکەی جیابکەنەوە، ئنجا ماست و ھێلکە و ئاردەکە بە باشی تێکەڵاوی بکەن لەناو دەفرێک.
*پێکھاتەی ماستەکە لەسەر بکەنە ناو ئاوی مریشکەکە، بەڵام زۆر بەھێواشی تاکو نەبێتە گرێ.
*کەمێک لەسەر ئاگر بەردەوام بن لە تێکدانی تاکو دێتە کوڵان، ئنجا بەھارات و خوێ و برنجەکەی بۆ زیادبکەن.
*مریشکە کوڵاوەکە دووبارە بگەڕێننەوە ناو شۆرباکە، ئنجا کەرەکە و سیرەکە و نەعناعەکە لەناو تاوەکە گەرم بکەن، بەسەر شۆرباکەی دابکەن و پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟