گیراوەکان

ئامادەکردنی شۆربای نۆک بەسەوزە

ئامادەکردنی شۆربای نۆک بەسەوزە

پێداویستییەکان:
*چارەکە کوپێک ڕۆنی زەیتون.
*یەک دانە پیازی وردکراو.
*چوار دەنک سیر.
*نیو کەوچک بەھاراتی تێکەڵ.
*دوو کەوچک تەماتەی وردکراو.
*چوار کوپ نۆکی کوڵاو.
*یەک دانە ماجی سەوزە.
*سێ کوپ ئاو.
*چوار کوپ سەوزەی سپێناخی وردکراو.
*یەک کەوچک خوێ و بیبەری ڕەش.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ڕۆنەکە گەرم بکەن و سیر و پیازەکەی لەناو سووربکەنەوە، بەھاراتەکەی بەسەردا بکەن.
*تەماتە و نۆکەکەی بۆ زیاد بکەن، ماجی و ئاوەکەی تێبکەن و بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەسەر ئاگر بیھێڵنەوە.
*سپێناخ و خوێ و بیبەری ڕەشی بۆ زیادبکەن و بۆ ماوەی پێنج خولەک بیکوڵێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟