جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای "یایڵە"

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای "یایڵە"

پێداویستیەکانی:
*دوو لیتر ئاو.
*یەک قاپ ماست.
*یەک فینجان برنج.
*دوو کەوچک ئارد.
*یەک ھێلکە.
*یەک کەوچک نەعناع.
*دوو کەوچک زەیتی زەیتوون 
*یەک کەوچک کەرە
*دوو کەوچک خوێ
*یەک کەوچکی چا بیبەری سوور

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*لەناو قاپێکدا ئارد، ماست و ھێلکەکە بە ئامێری کارەبایی تێکەڵ بکەن.
*برنجەکە بکوڵێنن تاکو نەرم دەبێت.
*دوو لیتر ئاوەکە بکوڵێنن و تێکەڵەی ماستەکەی بکەنە سەر، دواتر خوێو برنج و نەعناعەکەی بۆ زیاد بکەن و تێکەڵی بکەن.
*زەیتی زەیتون و کەرە لە مەنجەڵێکی دیکە بتاوێنەوە و بیبەری سووری بۆ زیاد بکە، دواتريش بیکە سەر شۆرباکەو تێکەڵی بکە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟